بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان

31/08/2015 03:02:00 م
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌ دانیشتنی كردنه‌وه‌ی خولى گرێدانی پاییزه‌، له‌ كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2015/9/2، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه‌:
 
بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
به‌پێی حوكمی بڕگه‌ (1)ی مادده‌ (5) و بڕگه‌ (2) له‌ مادده‌ى (17) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی عیراق، ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراودا، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشـتنی كردنه‌وه‌ی خولى گرێدانی پاییزه‌ی ســـاڵی دووه‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌مى په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق، له‌ كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشــــــــــــه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2015/9/2، تكایه‌ له‌ كاتـی دیـاریكراودا ئاماده‌بن.
له‌گه‌ڵ رێزدا..
د.یوسف محه‌مه‌د صادق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان

رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ