سەرۆکی پەرلەمان: کێشەکانمان بەڕێگەی یاسایی و سازان چارەسەر دەکەین

03/09/2015 10:23:00 ص
د.یوسف محەمەد سادق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: کێشە و ململنێکانمان لە هەرێمی کوردستان حاڵەتێکی ئاساییە، گرنگ ئەوەیە ململانێی سیاسی لایەنەکان بە ڕێگەی یاسایی و ئاشتییانە بێت و دوور بێت لە توندوتیژیی، پەرلەمانیش وەک دەسەڵاتی یاسادان و چاودێریی لە کوردستان هەمیشە ویستوویەتی گرفتەکان بەڕێگە  یاسایی وسازان چارەسەر بکرێت.
ئەم وتانەی سەرۆکی پەرلەمان، لە میانی پێشوازیکردن بوو لە (ئەنکس مەکی)کونسوڵی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان. کە  ئەمڕۆ پێنج شەممە -٣-ئەیلول سەردانی پەرلەمانی کوردستانی کرد و لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانەوە پێشوازیکرا.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، سوپاسی بەریتانیا کرد کە لە شەڕی دژ بە تیرۆرستانی داعش هاوکاری هەرێمی کوردستانیان کردووە، دواتریش ئاماژەی بە گرفت و ململانێی فراکسیۆن و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کرد لەسەر پرسی دەستوورو یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و شێوازی بەڕێوەبردن لە هەرێمی کوردستاندا."
دواتر کونسوڵی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان، وتی " ئەم گرفتە پرسێکی ناوخۆییە، بەریتانیا لەو پرسەدا بێلایەنە و وەک یەک سەیری هەمو لایەنەکان دەکات، هیوای خواست لایەنەکان بەزوویی بگەنە چارەسەریی گرفتەکانیان و هەنگاو بەرەو کرانەوەو دیموکراتی زیاتر بنێن

رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ