لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ به‌دواداچوون بۆ دۆخی هێزی پێشمه‌رگه‌ ‌و به‌ره‌كانی جه‌نگ ‌و ره‌وش ‌و گوزه‌رانیان ده‌كات

10/09/2015 11:11:00 ص
به‌ مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن ‌و به‌دواداچوونی زیاتر بۆ دۆخی به‌ره‌كانی جه‌نگ ‌و ره‌وش ‌و گوزه‌رانی هێزی پێشمه‌رگه‌ ‌و میحوه‌ره‌كانی شه‌ڕ، رۆژی 2015/9/9 شاندێكی لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌ ‌و شه‌هیدان ‌و قوربانیانی جینۆساید ‌و زیندانیانی سیاسی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، كه‌ پێكهاتبوو له‌ ئاری محه‌مه‌د هه‌رسین سه‌رۆكی لیژنه‌ ‌و دلێر مسته‌فا جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ ‌و به‌هار عه‌بدولڕه‌حمان بڕیارده‌ر ‌و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-یان كرد ‌و له‌لایه‌ن مسته‌فا سه‌ید قادر وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ ‌و ستافی وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌وه‌ پێشوازییان لێكرا.
له‌ دیدارێكدا باس له‌ دۆخی به‌ره‌كانی جه‌نگ ‌و ره‌وش ‌و گوزه‌رانی هێزی پێشمه‌رگه‌ ‌و میحوه‌ره‌كانی شه‌ڕ كران ‌و له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی شانده‌كه‌ی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ په‌رله‌مانیشه‌وه‌ چه‌ندین پرسیار سه‌باره‌ت به‌ دۆخی هێزی پێشمه‌رگه‌ ‌و به‌ره‌كانی شه‌ڕ ‌و ره‌وش ‌و گوزه‌رانی پێشمه‌رگه‌ ئاراسته‌ی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ ‌و ستافی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كران ‌و ئه‌وانیش له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ له‌ رێگه‌ی سڵایده‌وه‌ ورده‌كاریی به‌ره‌كانی شه‌ڕِیان بۆ ئه‌ندامانی شانده‌كه‌ی په‌رله‌مان خسته‌ روو.
هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ هه‌ردوولا له‌ هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامبن بۆ باشكردنی بارودۆخی هێزی پێشمه‌رگه‌ ‌و ره‌وش ‌و گوزه‌رانیان. 

رۆژمێرى رووداوه‌كان

>