سەرۆکی پەرلەمان لە پێشوازی (سەرۆکی کەنیسەی کلدانی لە جیهاندا): کوردستان لانکەی پێکەوە ژیانی ئاین و مەزهەبە جیاوازەکانە.

22/09/2015 04:22:00 م
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لە پێشوازیی شاندی کەنیسەکانی پاتریارکی کلدانی لە جیهاندا، دەڵێت "کوردستان پێکهاتەیەکی هەمەچەشن و هەمەڕەنگی هەیە، گرفتی کورد، گرفتی ئاینی نەبوە، سەدان ساڵە کوردستان و ناوچەکە لانکەی پێکەوە ژیانی ئاین و مەزهەبە جیاوازەکان بووە.
ئەمڕۆ ٣ شەممە ٢٢ی ئەیلول، شاندێکی باڵای کەنیسەی پاتریارکی کلدانی لە عێراق و جیهاندا بە سەرۆکایەتی پاتریاک مار لویس ساكو، سەرۆكی كەنیسەی كلدانی كاسولیكی لە جیهان و مەترانەكانی- ئەمریكا و كەنەدا و ئێران و هەولێر و بەغدا
لە کۆبوونەوەیەکەدا، کە نوێنەری فراکسیۆنە مەسیحییەکانی پەرلەمانی کوردستان ئامادەبوون، د. یوسف محەمەد سادق ئاماژەی بە پێکەوە ژیانی ئاینزا و مەزهەبە جیاوازەکان لە کوردستاندا کرد و وتی "بوونی کلد و ئاشوری و پێکهاتە ئاینییە جیاوازەکانی تر لە هەرێمی کوردستان بوونێکی ڕەسەن و مێژووییە، سەدان ساڵە هەمومان پێکەوە شەڕ دژ بە ستەمکاریی و ژێردەستەیی دەکەن، لە دامەزراندنی پەرلەمانی کوردستانیشدا، مەسیحی و پێکهاتەکانی تر ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە."
لەبەشێکی تری وتەکانیدا، سەرۆکی پەرلەمان وتی "ئێمە دژی ئەوەین، بە هەر بیانوویەک ڕێگریی و لەمپەر لەبەردەم ئازادیی ئاینی و بیروباوەڕ درووست بکرێت."
سەرۆكی كەنیسەی كلدانی كاسولیكی لە جیهاندا، بەناوی کەنیسەکانی  جیهان، سوپاسی وتەکانی سەرۆکی پەرلەمانی کرد و داوای کرد، هاوکاریان بێت بۆ ئەوەی ئەو ڕۆحی پێکەوە ژیانەی لە نێوان ئاینزا جیاوازەکاندا پەرەی پێبدەن و هیچ کەس لەسەر بیروباوەڕی ئاینی نەچەوسێنرێتەوەو پێشلکاری بەرامبەر بە مافەکانی نەکرێت.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا، سەرۆکی پەرلەمان لۆگۆی تایبەتی پەرلەمانی کوردستانی پێشکەشی سەرۆكی كەنیسەی كلدانی كاسولیكی جیهان کرد.

رۆژمێرى رووداوه‌كان