بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان

08/10/2015 10:35:00 ص
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌ دانیشتنی ژماره‌ (7)ی ئاساییی خولی پاییزه‌، له‌ كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2015/10/12، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه‌:

بانگهێشت بۆگشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
به‌پێی حوكمی بڕگه‌ (2) له‌ مادده‌ى (17) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی عیراق، ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، بڕیارماندا دانیشـتنی ژماره‌ (7)ى ئاساییى خولى پاییزه‌، ســـاڵی دووه‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌مى په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق، له‌ كاتژمێر (10)ی پێش نیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2015/10/7، دوابخرێت بۆ رۆژى دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتى 2015/10/12، كاتژمێر (11)ى پێش نیوه‌ڕۆ، تكایه‌ له‌ كاتـی دیـاریكراودا ئاماده‌بن.
له‌گه‌ڵ رێزدا..
د.یوسف محه‌مه‌د صادق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان

رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ