ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال ‌و دۆزینه‌وه‌ ‌و هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان تاووتوێ كرا

11/01/2016 11:20:00 ص
به‌ مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شنگال و دۆزینه‌وه‌ ‌و هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان، سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 2016/1/11، لیژنه‌ى كاروبارى پێشمه‌رگه‌ و شه‌هیدان قوربانیانى جینۆساید ‌و زیندانیانى سیاسى له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتبى دلێر ماوه‌تى جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌كه‌ و بڕیارده‌ر و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامان و راوێژكارى لیژنه‌كه‌ كۆبۆوه‌.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ سه‌باره‌ت به‌ به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر هاوكارییكردنى بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانى شه‌ڕى دژ به‌ داعش كه‌له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه‌ له‌ سه‌ره‌تاى شه‌ڕه‌كه‌وه‌ هاوكارى ده‌كرێن كرا.
له‌ به‌شێكى ترى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، لیژنه‌كه‌ گفتوگۆیان له‌باره‌ى ره‌وشى به‌ره‌كانى جه‌نگ و به‌رگرى و سه‌ركه‌وتنه‌كانى هێزى پێشمه‌رگه‌ كرد، هه‌روه‌ها باس له‌چۆنیه‌تیى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال دوای رزگاركردنه‌وه‌ی ‌و دۆزینه‌وه‌ ‌و هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كانى شنگال كرا.
له‌ كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا، به‌مه‌به‌ستی به‌ دواداچوون ‌و سۆرخكردنی ونبووه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌ له‌ ساڵی 1988 له‌ دوای كیمیابارنكردنه‌كه‌ ونبوون ‌و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌، لیژنه‌ بڕیاریدا سه‌ردانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ بكات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانى قوربانیان كۆببێته‌وه‌.

رۆژمێرى رووداوه‌كان

>