تاووتوێى به‌شداریكردنى هێزى پێشمه‌رگه‌ له‌كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ى موسڵ كرا

16/02/2016 09:31:00 ص
به‌ مه‌به‌ستى تاووتوێكردنى بارودۆخى هێزى پێشمه‌رگه‌ ‌و به‌شداریكردنی له‌ كۆنترۆلكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ-دا، سه‌عات 10ى پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2016/2/16، لیژنه‌ى كاروبارى پێشمه‌رگه‌ و شه‌هیدان و قوربانیانى جینۆساید و زیندانیانى سیاسى له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ سه‌رپه‌رشتیى ئارى محه‌مه‌د هه‌رسین سه‌رۆكى لیژنه‌ ‌و ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ ‌و بڕیارده‌ر ‌و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ كۆبۆوه‌.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخى هێزى پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سه‌ركه‌وتن و خۆراگرى و به‌رگریكردنی قاره‌مانانه‌یان له‌ خاكى هه‌رێمى كوردستان تاووتوێ كرا.
هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ به‌شداریكردنى هێزى پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ى شاری موسڵ كرا ‌و هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاسای شه‌هیدان-یش گفتوگۆی له‌ باره‌وه‌ كرا.


رۆژمێرى رووداوه‌كان