له‌ ژێر چاودێریی په‌رله‌مان
له‌ مه‌ڕاسیمێكدا كۆتایی كۆڕسی یه‌كه‌می پڕۆژه‌ی پێگه‌یاندنی سه‌ركرده‌ رگه‌یه‌ندرا

30/03/2016 11:18:00 ص
تۆڕی لیده‌ر بۆ پێگه‌یاندنی سه‌ركرده‌، به‌ هاوكاریی په‌رله‌مانی كوردستان ‌و پشتیوانیی لیژنه‌ی كاروبارى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نی له‌ په‌رله‌مان، له‌ پڕۆژه‌یه‌كدا كه‌ ماوه‌ى شه‌ش مانگى خایاند، چه‌ند خولێكی بۆ پێگه‌یاندنی سه‌ركرده‌ كرده‌وه‌، به‌ به‌شداریی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ گه‌نجانی كوردستان له‌ سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆش 2016/3/30، له‌ هۆڵی په‌ناگیری له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان، تۆڕی لیده‌ر به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ‌و راوێژكارانى په‌رله‌مان، له‌ مه‌ڕاسیمێكدا به‌ بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی كۆڕسی یه‌كه‌می پڕۆژه‌كه‌، بڕوانامه‌ی به‌سه‌ر به‌شداربووانی خوله‌كاندا دابه‌شكرد.
 
 
شایانی باسه‌ مه‌به‌ست له‌و پڕۆژه‌یه‌ به‌شداریپێكردنی گه‌نجانی هه‌رێمی كوردستان بوو له‌و خولانه‌ی كه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا سازكران به‌ مه‌به‌ستی پێگه‌یاندیان  بۆئه‌وه‌ى له‌ داهاتوودا بتوانن وه‌كو سه‌ركرده‌ رۆلی خۆیان ببینن، پڕۆژه‌كه‌ش به‌ دیاریكراوی بۆ ئه‌و گه‌نجانه‌یه‌ كه‌ خولیا ‌و ئاواتیان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ داهاتوودا كاندید بن بۆ یه‌كێك له‌ ئه‌نجوومه‌نه‌ هه‌ڵبژێردراوه‌كان، چ په‌رله‌مان بێت یا ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان یان ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، بۆئه‌وه‌ی بتوانن له‌ داهاتوودا وه‌كو سه‌ركرده‌ به‌شێوه‌یه‌كی باشتر رۆلی خۆیان ببینن.  
 
 
 
 
 
 
 
 

رۆژمێرى رووداوه‌كان