لیژنه‌ی ئه‌وقاف ئیدانه‌ی هاورده‌كردنی جۆرێك له‌ پێلاو ده‌كات كه‌ هێمای خاچی له‌سه‌ره‌

05/04/2016 11:07:00 ص
به‌ مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به‌ كاروباری لیژنه‌كه‌ ‌و ئیدانه‌كردنی هاورده‌كردنی جۆرێك له‌ پێلاو كه‌ هێمای خاچی له‌سه‌ره‌ ، سەعات 11ى پێشنیوەڕۆى ڕۆژی 2016/4/4، لیژنه‌ی ئه‌وقاف ‌و كاروباری ئاینی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ سه‌رپه‌رشتیی د.سیراج شیخ ئەحمەد سەرۆکى لیژنە و ئامادەبوونى ژمارەیەک لە ئەندامانى لیژنەكه‌، له‌ هۆڵی لیژنه‌ لە تەلارى پەرلەمان کۆبۆوه.
لە کۆبوونەوەکەدا راپۆرتى شاندى پەرلەمان لەسەر دابینكردنی شوێنى حەوانەوەى حاجیان بۆ سه‌فه‌ری ئه‌مساڵ و ئیدانەکردنى ئەو بێڕێزییەى بەرامبەر بە خاچى مه‌سیحییه‌كان كرابوو به‌هۆی هاورده‌كردنى جۆرێك له‌ پێڵاو له‌لایه‌ن چه‌ند بازرگانێكه‌وه‌ كه‌ هێماى خاچى مه‌سیحیى له‌سه‌ره‌ و له‌ بازاڕه‌كان ده‌فرۆشرێن ‌كه‌ بۆته‌ جێگه‌ى ناڕه‌زایی مه‌سیحییه‌كان، هەروەها خستنەڕووى ئەو راپۆرت و سکاڵانامانەى کە لەلایەن هاووڵاتییانەوە لە رێگەى سەرۆکایەتیى پەرلەمانى کوردستانەوە ئاراستەى لیژنەکە کرابوون، گفتوگۆیان لەبارەوە کرا. له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌ره‌تا سەرۆکى لیژنە ئەو تەوەرانەى خستەڕوو ‌و پاشان لەلایەن ئەندامانى لیژنەكه‌وە گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و را ‌و سه‌رنجى خۆیان لەسەر تەوەرەکان خستەڕوو.
بڕیاریشە لیژنەى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى راپۆرتێک لەبارەیانەوە ئاراستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمان بکات ‌و سه‌باره‌ت به‌و بێڕێزییه‌شی كه‌ به‌رامبه‌ر به‌ خاچی مه‌سیحییه‌كان كرابوو، لیژنه‌ی ئه‌وقاف له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌توندی
ئیدانەی ئه‌و بێڕێزییه‌ى كرد ‌و تیایدا داوای له‌ داواكاری گشتی ‌و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات كه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ بێنه‌ ده‌نگ ‌و ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌و كاره‌ تێوه‌گڵاون سزا بدرێن، ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه‌:
 

رۆژمێرى رووداوه‌كان