پەیامی لیژنەی وەرزش و لاوان لە پەرلەمانی كوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی لاوان

12/08/2016 08:31:00 ص

بەبۆنەی رۆژی جیهانیی لاوان، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی لاوانی جیهان بەگشتی و كوردستان بەتایبەتی دەكەین.

  لاو هێز و وزەی راستەقینەی هەموو گەلێكن، وەلاتانی پێشكەوتوو ئەوانەی كە ژێرخانێكی بەهێزیان هەیە ئەوانەن كە توانیویانە وەبەرهێنان لەم وزەیەدا بكەن و بەشێوەیەكی كردارەكی لە هەموو بوارێكی ژیان دا بەكاربهێنن، لە بەر ئەوە هەر دەستهەلاتێك بیەوێت باشترین سوود لەم وزەیە وەربگرێت دەبێت خزمەت و پێداویستی سەردەم پێشكەشی لاوان بكات.

 گەر چی هەرێمی كوردستان لە شەری دژی داعشدایە، لە هەمان كاتدا  لە ڕووی ئابووریەوە بە دوخێكی نالەبار و دژوار تێپەردەبێت‌ و ئەو توێژەی كە باجی زور دەدات لاوانن، بویە لە پێناو پاراستنی خواست و داخوازی و بەرژەوەندییەكانی نەوەی ئێستا و داهاتووی كوردستاندا، داوا لە سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەكان دەكەین ئەم هەلكەفتە وەك دەرفەتێك بقۆزنەوە بۆ ئەوەی كوتایی بە قەیران و دۆخی چەقبەستوویی و چاوەروانیی خەلك بەگشتی و لاوان بەتایبەتی بێنن، چونكە لاو توێژێكی گەورە و گرنگی چڤاكی ئێمەن و پشتگیریان دەكەین لە بەدەستهێنانی مافەكانیان لە بوارەكانی پەروەردە ، تەندروستی ، ئابووری ، سیاسی و بڕیاردان دا، پشتیوان دەبین لە پێشخستنی توانا و داهێنانیان ، دوزینەوەی چارەسەر بۆ پێداویستییەكانیان ، بەدیهێنانی ئاوات و ئامانجەكانیان و هەڵگرتنی ئەو رێگریی و تەحەددیانەی كە ڕووبەڕوویان دەبنەوە.

 

 

لیژنەی وەرزش و لاوان لە پەرلەمانی كوردستان

12/8/2016


رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ