شاندێكی لیژنه‌ی رۆشنبیری ‌و راگه‌یاندن ‌و هونه‌ر سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی رۆشنبیری ‌و هونه‌ری سریانی ده‌كات

01/11/2016 08:26:00 ص
به‌ مه‌به‌ستی پیرۆزباییكردن له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رۆشنبیری ‌و هونه‌ری سریانی به‌ بۆنه‌ی وه‌رگرتنی پۆسته‌ تازه‌كه‌ی، شاندێكی لیژنه‌ی رۆشنبیری ‌و راگه‌یاندن ‌و هونه‌ر له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ سه‌رۆكایه‌تیی فه‌رحان جه‌وهه‌ر سه‌رۆكی لیژنه‌ به‌ یاوه‌ری د.ڤیان یوسف ئیلیا راوێژكاری پێشكه‌وتووی لیژنه‌كه‌، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی رۆشنبیری ‌و هونه‌ری سریانی له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد ‌و له‌لایه‌ن به‌ڕێز د.رۆبن بیت شمۆئیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ پێشوازیی لێكرا.
له‌ دیدارێكدا سه‌رۆكی لیژنه‌ی رۆشنبیری ‌و راگه‌یاندن ‌و هونه‌ر له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێزیان كرد به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی پۆسته‌ تازه‌كه‌ی ‌و جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی پاڵپشتیكردن له‌ سه‌رجه‌م كلتووره‌كان ‌و شانۆ ‌و هونه‌ر به‌ گشتی كرده‌وه‌ له‌ ژێر سایه‌ی ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه‌ له‌ مێژینه‌ی كه‌ له‌نێوان پێكهاته‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه‌ ‌و پشتیوانیی خۆی ‌و لیژنه‌كه‌شی بۆ هاوكاری ‌و هه‌ماهه‌نگی له‌ نێوان هه‌ردوولادا نیشاندا.

رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ