لیژنه‌ى ئه‌وقاف له‌گه‌ڵ وڵاتان بارودۆخى مه‌سیحییه‌كان تاووتوێ ده‌كات

28/11/2016 07:01:00 ص
به‌ مه‌به‌ستى ئاگاداربوون له‌ ره‌وشى مه‌سیحى و سریانى و كلد و ئاشوورییه‌كان، سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2016/11/28 سیراج ئه‌حمه‌د سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، هاورێ له‌گه‌ڵ لینا عزریا ئه‌ندامى لیژنه‌ پێشوازییان كرد له‌ وه‌فدێكى هاوبه‌شى كه‌نیسه‌كانى ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و ئۆكرانیا.
مه‌به‌ستى سه‌ردانیكردنى وه‌فده‌ هاوبه‌شه‌كه‌ى كه‌نیسه‌كان بۆ ئاگاداربوونى زیاتره‌ له‌ره‌وشى مه‌سیحى و سریانى و كلد و ئاشوورییه‌كان و گوێ گرتنه‌ له‌په‌رله‌مانى كوردستان تاكو داخوازیی و رێكاره‌كانى باشتركردنى ژیانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، وه‌فده‌كه‌ خۆشحاڵى خۆیان به‌به‌رگرى و سه‌ركه‌وتنه‌كانى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان ده‌ربڕى و واش بڕیاره‌ له‌نزیكترین كاتدا كۆمه‌ك و هاوكارى بگه‌یه‌ننه‌ سه‌نگه‌ره‌كانى هێزى پێشمه‌رگه‌.

رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ