ساڵیادی كۆچی دوایی دێرینترین ‌و به‌ ته‌مه‌نترین فه‌رمانبه‌ری په‌رله‌مان به‌رز راگیرا

17/12/2016 04:52:00 م
به‌ بۆنه‌ی ساڵیادی كۆچی دوایی دێرینترین ‌و به‌ ته‌مه‌نترین فه‌رمانبه‌ری په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌مڕۆ 2016/12/17،په‌رله‌مانی كوردستان به‌ ئاماده‌بوونی د.جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكى جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ‌و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ‌و كه‌سوكاری خوالێخۆشبوو ‌و میوانان ‌و راوێژكاران ‌و فه‌رمانبه‌ران ‌و كارمه‌ندانی په‌رله‌مان، ساڵیادی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو "مام زه‌ردۆ" دێرینترین ‌و به‌ ته‌مه‌نترین فه‌رمانبه‌ری دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رز راگیرا كه‌ دوای زیاتر له‌ 40 ساڵ خزمه‌تكردن له‌ دیوانی په‌رله‌مان، ساڵێك به‌ر له‌ ئه‌مڕۆ كۆچی دوایی كرد.
 
 
له‌و یاده‌دا ستایشی هه‌وڵ ‌و ماندووبوون ‌و دڵسۆزیی ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ی دیوانی په‌رله‌مان كرا كه‌ توانیی له‌ ماوه‌ی كاركردنیدا بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ 40 ساڵ زۆر به‌ دڵسۆزییه‌وه‌ كاره‌كانی رایی بكات.
هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ ‌و وه‌ك رێزلێنانێك له‌ خزمه‌ت ‌و دڵسۆزیی ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ دێرینه‌ی په‌رله‌مان، له‌لایه‌ن مه‌حمود هه‌ولێری وێنه‌گری په‌رله‌مانی كوردستان، پیشانگایه‌كی فۆتۆگرافی بۆ چه‌ند وێنه‌یه‌كی خوالێخۆشبوو كرایه‌وه‌ كه‌ تیایدا چه‌ند وێنه‌یه‌كی خوالێخۆشبوو كه‌ له‌ ماوه‌ی كاركردنی له‌ دیوانی په‌رله‌مان له‌لایه‌ن وێنه‌گری په‌رله‌مانه‌وه‌ گیرابوون نمایش كرابوو.
 
 
 

رۆژمێرى رووداوه‌كان