لە رۆژی سینەمای جیهانیدا
جێگری سەرۆكی پەرلەمان دەرهێنەری كورد "حسێن حەسەن" خەڵاتدەكات

28/12/2016 03:05:00 م

ئەمڕۆ چوارشەممە 28/12/2016 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازی لە هۆنەرمەند"حسێن حەسەن" دەرهێنەر فیلمی " رەشەبا" و ژمارەیەك لە ئەكتەرانی ئەو فیلمە كرد، كە چەندین خەڵاتی جیهانیی بەدەستهێناوە وەك باشترین فیلم.

جێگری سەرۆكی پەرلەمان دەستخۆشی لە دەرهێنەر و ستافی كاری ئەم فیلمە كرد و ئاماژە بە گرینگی سێكتەری رۆشنبیری و رۆلی هۆنەر كرد لە ناساندنی میللەتان و پێویستی بوژاندنەوەی ئەم سێكتەرە لە كوردستان لە پێناو زیاتر ناساندنی هۆنەری كوردی لەسەر ئاستی جیهان.

لە كۆتاییشدا و بە بۆنەی یادی 121 ساڵەی سینەمای جیهانیدا و بە ئامادەبوونی سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی رۆشنبیری لە پەرلەمان، دكتۆر جەعفەر ئێمینكی لۆگۆی پەرلەمانی كوردستان وەك رێزلێنان پێشكەش بە هۆنەرمەند" حسێن حەسەن" و ستافی فیلمەكە كرد. 

 
 
 

رۆژمێرى رووداوه‌كان