جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشوازیی لە سەرۆكی ئەنجومەنی كاروباری بولگاریا كوردستان دەكات

28/12/2016 06:41:00 م

ئەمڕۆ چوارشەممە 28/12/2016 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازی لە "ماجد حەمید تەها" سەرۆكی ئەنجومەنی كاروباری بولگاریا كوردستان و "مایكل جەمیل یەڵدا" ئەندامی ئەنجومەنی كارگیری و " رەنا عەبدولمەجید" بەرێوەبەری راگەیاندی ئەنجومەنەكە كرد.

لە دیدارێكدا، جێگری سەرۆكی پەرلەمان دەستخۆشی لە سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی كاروباری بولگاریا كوردستان كرد بەرانبەر كارو چاڵاكییەكانیان بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی بولگاریا بە تایبەتی لە بواری ئابووریدا و هیوای سەركەوتنی بۆ ئەنجومەنەكە خواست.


رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ