به‌ بۆنه‌ی كۆچی دوایی ئه‌ندامێكی خولی پێشووی په‌رله‌مان
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ ‌و كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌كات

13/01/2017 04:10:00 م
به‌ بۆنه‌ی كۆچی دوایی "سەبیحە ئەحمەد مستەفا" ئه‌ندامی خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ ‌و كه‌سوكاری خوالێخۆشبوو كرد، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بۆ بنەماڵەی خوالێخۆشبوو "سەبیحە ئەحمەد مستەفا" ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان " سەبیحە ئەحمەد مستەفا"مان پێگەیشت.
لە خوای پەروەردگار داواکارین بە بەھەشتی بەرینی خۆی شادی بکات و سەبووری بە ئێوە و سەرجەم کەسوکاری خوالێخۆشبوو ببەخشێت.
"انا للە وانا الیە راجعون"

دکتۆر جەعفەر ئیبراھیم ئێمینکی
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
2017/1/13

رۆژمێرى رووداوه‌كان