پەیامی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بە بۆنەی كارەساتی 1ی شوبات

01/02/2017 06:36:00 ص

لە یەكی شوباتدا، گەلی كوردستان بەگشتی و هاوڵاتیانی شاری هەولێری خۆشەویست بەتایبەتی، یادێكی تاڵ و غەمگین دەكەنەوە. ئەو رۆژەی كە دوژمنانی مرۆڤایەتی، لە رۆژی یەكەمی جەژنی قوربانی پیرۆزی ساڵی 2004 و لە یەك كاتدا، دووتەقینەوەی خۆكوژییان لە ناو بارەگای لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان و مەڵبەندی سێی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئەنجامدا و بووەنەتە هۆی شەهیدبوونی دەیان سەركردە و كادیر و پێشمەرگە و هاووڵاتییان و برینداربوونی دەیانی تر.

‌شەهیدبوونی ئەو سەركردە و پێشمەرگە و كادیرە لێهاتووانە، زیانێكی گەورەبوو  ‌بۆخەڵكی كوردستان و هێزە سیاسییەكان و دامەزراوە ئیداریەكانی هەولێر بەتایبەتی.

لەم یادە غەمناكەدا، سەری رێزو نەوازش بۆ یادی شەهیدان ئەو كارەساتە و سەرجەم شەهیدانی كوردستان دادەنەوێنین و دووپاتدەكەینەوە كە بە خوێنیان و قارەمانیەتی و خۆراگری پێشمەرگەی كوردستان و ئەمەك و وەفای گەلەكەمان بۆ خاك و نیشتیمانەكەی، تیرۆریستان تێكشكان و دوژمنانی كوردستانیش ڕوورەش شەرمەزاربوون.

هەر لەم یادەدا، ئۆمێدەوارین چیتر گەلی كوردستان دووچاری شەڕ و كارەسات و نەهامەتی نەبتەوە و بە ئیرادەیەكی نیشتیمانپەروەری بەسەر هەموو كێشە و قەیرانەكان زاڵبێت و بە ئاوات و ئامانجەكانی شادببێتەوە.

 

دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان

1 ی شوباتی 2017


رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ