جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان یانەی تایكواندۆی " چۆمان" بە لۆگۆی پەرلەمانی خەڵاتدەكات

01/02/2017 12:08:00 م

ئەمڕۆ چوارشەممە 1/2/2017 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازی لە سەرۆكی یانەی تایكواندۆی " چۆمان" كرد، كە بووەتە نوێنەری پارێزگای هەولێر لە یاری تایكواندۆ.

لە دیدارێكدا، كە ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان ئامادەیبوون، جێگری سەرۆكی پەرلەمان دەستخۆشی لە سەرۆك و راهێنەران و یاریزانانی یانەكە كرد بۆ ئەم دەستكەتە مەزنە و هیوای سەركەوتنی گەورەتریان بۆ خواست لەسەر ئاستی قارەمانیەكانی نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەكانیشدا.

لە كۆتاییشدا جێگری سەرۆكی پەرلەمان یانەكە بە لۆگەی پەرلەمانی كوردستان خەڵاتكرد.  


رۆژمێرى رووداوه‌كان

<تشرين الثاني 2017>
سأاثأخج
28293031123
45678910
11121314151617
18192021222324
2526272829301
2345678