جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشوازیی لە ئەندامانی بۆردی مەدەنی دەكات

01/02/2017 06:31:00 م

ئەمڕۆ چوارشەممە 1/2/2017 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازیی لە شاندێكی بۆردی مەدەنی كرد، كە نوێنەرایەتی 56 رێكخراوی كۆمەڵگەی مەدەنی دەكات.

لە دیدارێكدا، سەرۆكی شاندەكە" هیوا عەبوڵڵا " پۆختەیەكی دەربارەی كار و چاڵاكییەكانی رێكخراوەكەیان خستەڕوو، لە لایەن خۆشیەوە جێگری سەرۆكی پەرلەمان پەسنی ئەم كارو چاڵاكییانە كرد و تیشكی خستە سەر چەند بابەتێكی پەیوەست بە رەوشی سیاسیی  هەرێمی كوردستان و قەیرانی دارایی و كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، بە تایبەتیش كێشەی بودجەی 2017 و هەنگاوەكانی چارەسەركردنی كێشە و قەیرانەكان و دووپاتیكردەوە كە هەرێمی كوردستان بە نیازپاكییەوە و بە پێی پرەنسیپەكانی شەراكەت مامەڵە لەگەڵ بەغدای كردووە و چاوەرێی هەنگاوی پراكتیكی ئەرێنییە لە لایەن بەغداوە و لە هەمان كاتیشدا ئامادەكاری بۆ سەرجەم ئەگەر و پێشهاتەكان دەكات.

لە كۆتاییشدا هیوای سەركەوتنی بۆ هەوڵەكانی بۆردی مەدەنی خواست.   


رۆژمێرى رووداوه‌كان

<تشرين الثاني 2017>
سأاثأخج
28293031123
45678910
11121314151617
18192021222324
2526272829301
2345678