جێگری سەرۆكی پەرلەمان سەرەخۆشیی لە كەسوكاری خوالێخۆشبوو " وەحید كووڤلی" دەكات

04/02/2017 03:20:00 م

بۆ بنەماڵە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو " وەحید كووڤلی"

 

بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی ئازا و لێهاتوو،  فەرماندەی فەرماندەیی دژه تیرۆر لە دهۆك لیوا " وەحید كووڤلی" مان پێگەیشت.

كۆچی دوایی لیوا " وەحید كووڤلی"، كە نموونەی قارەمانیەتی و ئازایەتی بوو  لە جەنگی دژی "داعش" دا، خەسارەتێگی گەورەیە، نەك تەنها بۆ ئێوە و بنەماڵە بەرێزەكەتان، بەڵكۆ  بۆ گەلی كوردستان بەگشتی .  

   بەم بۆنە غەمناكەوە، بەناوی پەرلەمانی كوردستانەوە پرسەو سەرەخۆشی لە خۆمان و ئێوەی بەرێز و پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان دەكەین و بەشداری غەمتانین، لە خوای گەورەش  دەپارینەوە بە بەهەشتی بەرینی خۆی شادبكات و دڵنەوایی وئارامیش بە گشت لایەكمان ببەخشێت.

 

" إنا لله وإنا إلیه راجعون"

 

دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان

4/2/2017


رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ