شاندێكی پەرلەمانی كوردستان سەردانی یەكگرتووی ئیسلامی دەكات

06/02/2017 09:13:00 ص

ئەمڕۆ دووشەممە 6/2/2017 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بە سەرۆكایەتی شاندێكی پەرلەمان، كە پێكهاتبوو لە ژمارەیەك لە راوێژكاران، سەردانی بارەگای یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستانی كرد، بە مەبەستی پێشكەشكردنی پیرۆزبایی بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنیەوە و لە لایەن مامۆستا" سەلاحەددین محەمەد بەهائەددین" ئەمینداری گشیی یەكگرتووی ئیسلامی و ئەندامانی سەركردایەتی یەكگرتوو پێشوازی كران.

لە دانیشتنێكدا جەخت لەسەر پێویستیی هەماهەنگی و هاودەنگی لایەنە كوردستانییەكان كرا بۆ چارەسەركرنی كێشە و قەیرانەكان و زامنكردنی ژیانێكی بەختەوەر بۆ گەلی كوردستان.  


رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ