بڕوانامە بە بەشداربووانی خولی هاوبەشی پەرلەمان و زانکۆی جیهان بەخشرا

07/02/2017 09:15:00 ص

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 7/2/2017، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمان و یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی پەرلەمان و سەرۆکی زانکۆی جیهان و دەستەی ئەمیندارانی زانکۆ و ژمارەیەک لە راگرانی کۆلێجەکان و مامۆستایانی زانکۆکە و راوێژکارانی پەرلەمان و بەڕێوەبەری کارگێڕی و خۆیەتیی دیوانی پەرلەمان، لە رێوڕەسمێکدا بڕوانامە بەسەر بەشداربووانی خولەکەدا دابەشکرا.

سەرەتای رێوڕەسمەکە، هیوا نەسرەدین، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی پەرلەمان، وتەیەکی پێشکەشکرد و تیایدا بە ناوی جێگری سەرۆکی پەرلەمان و پەرلەمانی کوردستانەوە سوپاس و پیزانینی بە زانکۆی جیهان و سەرپەرشتییارانی خولەکە گەیاند بۆ رێکخستنی ئەم خولە بۆ فەرمانبەرانی دیوانی پەرلەمان و هیوای خواست کە لەگەڵ زانکۆی جیهان  بەیەکەوە بتوانن خزمەتی زیاتر بکەن بۆ پێگەیاندنی نەوەیەکی لێهاتوو لە پێناو خزمەتگەیاندنی زیاتر بە هەرێمی کوردستان.

 
 

 

دواتر نەوزاد باجگر، سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی زانکۆی جیهان، وتەیەکی پێشکەشکرد و تیایدا وێڕای دەستخۆشیکردن لە پەرلەمان و سەرپەرشتییارانی خولەکە، جەختی لەسەر پێویستیی رێکخستنی ئەمجۆرە خولانە و پتەوکرنی پەیوەندیی نێوان پەرلەمان و زانکۆکان کردەوە.

پاشان لەلایەن ئامادەبووانەوە بڕوانامە بە سەر بەشداربووانی خولەکەدا دابەشکرا. 

 
 

رۆژمێرى رووداوه‌كان

<تشرين الثاني 2017>
سأاثأخج
28293031123
45678910
11121314151617
18192021222324
2526272829301
2345678