جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان رووناكبیر و نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند خه‌سرۆ جاف خه‌ڵاتده‌كات

09/02/2017 02:37:00 م
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2017/2/9 ، د.جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكى، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له‌ رووناكبیر و نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ندى  كورد "خه‌سرۆ جاف" كرد.
له‌ دیدارێكدا، كه‌ به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ى رۆشنبیری و راگه‌یاندن و هونه‌ر له‌ په‌رله‌مانى كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان وێڕای به‌رزنرخاندنی كاره‌ هونه‌ری و ئه‌ده‌بی و رۆشنبیرییه‌كانی رووناكبیر و نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند، ئاماژه‌ی به‌ رۆلی گرنگی"خه‌سرۆ جاف" كرد كه‌ له‌و ساڵانه‌ى دواییدا له‌ بواره‌كانی رۆشنبیری و ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و فه‌لسه‌فه‌دا جێ په‌نجه‌ی دیاربوون، به‌ تایبه‌تیش له‌ هونه‌ری په‌یكه‌رسازییدا، كه‌ ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌ن بۆ گه‌لی كوردستان و جێگه‌ی رێزن.
 
  
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه‌ هونه‌رمه‌ند "خه‌سرۆ جاف" سوپاسی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كرد به‌رامبه‌ر ئه‌و رێزلێنانه‌.
له‌ كۆتاییشدا جێگری سه‌رۆكى په‌رله‌مان، لۆگۆی په‌رله‌مانی كوردستانى وه‌ك رێزلێنان و دیاری پێشكه‌ش به‌ رووناكبیر و نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ندى  كورد " خه‌سرۆ جاف" كرد.
 

رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ