جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی نووسەری كورد " محەمەد مەلا كەریم" دەكات

12/03/2017 11:37:00 ص

بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی نووسەر و رۆشنبیری ناسراوی كورد " محەمەدی ملا عەبدولكەریمی مودەڕیس" مان پێگەیشت.

  خوالێخۆشبوو، یەكێكبوو  لە نووسەر و بیرمەندە گەورەكانی كوردستان و رۆڵێكی گەورەی هەبووە لە ئەدەب و زمانەوانی كوردی و لەسەر هەڵوێستە نیشتیمانپەروەرەكانی ڕووبەڕووی زیندانكردنیش بووەتەوە، بەڵام لەگەڵ مامۆستا عەبدولكەریمی مودەڕیسی باوكیدا بەردەوام بوون لە خەباتیان و زۆرترین بەرهەمی كوردییان كۆكردەوە.

بە ناوی پەرلەمانی كوردستانەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و كەسەكاری خوالێخۆشبوو و سەرجەم ئەدیب و نووسەرانی كوردستان دەكەین و لە خوای گەورە دەپارێنەوە بە بەهەشتی بەرینی خۆی شادبكات .

 

" إنا لله وإنا إلیه راجعون"

 

 

دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان

12/3/2017


رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ