سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان هەڵكوتاندنە سەر بارەگاكانی " ئەنەكەسە" لە رۆژئاوا ئیدانەدەكات

15/03/2017 04:48:00 م

ماوەیەكە هەڵمەتێكی بەرنامە بۆ دارێژراو و لە ژێر دروشمەكانی چەواشەكار دژ بە ئازادی و فڕەلایەنی لە رۆژئاوای كوردستان دەستپێكراوە و بارەگاكانی ئەنجومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا (ئەنەكەسە) لە شارە كوردییەكان  پەلاماردراون و قوفڵی سووریان لێ دراوە.

   بەناوی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان نیگەرانی خۆمان بەرانبەر ئەم رەفتارانە دەردەبڕین و هەر جۆرە سیاسەتێكی سەركوتكردنی شێوازەكانی دیموكراسی و خۆسەپاندن و زۆرەملێ لە رێگەی هەڵكوتاندنە سەر بارەگاكان بە بیانووی جۆڕاوجۆر، ئیدانە دەكەین، چونكە ئەم جۆرە رەفتارانە خزمەت بە یەكڕیزی نێوماڵی كوردستان ناكات و جگە لە ماڵوێرانی هیچ ئاكامێكی تر نییە و نابێت و رەوشەكە زیاتر ئالۆز دەكات و دەبێتە هوی لەباربردنی خەباتی چەندین ساڵەی گەلی كورد لە رۆژئاوا.

  ئێمە لە سۆنگەی بڕوابوونمان بە زمانی ئاشتی و فڕەلایەنی و پێكەوەژیان، داوا دەكەین پەنا ببردرێتە بەر زمانی دانوستاندن و دیالۆگ بۆ ئەوەی چیتر میللەتەكەمان دووچاری دووبەرەكى و نەهامەت نەبێتەوە، 

 

 

 

 

دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان

15/3/2017


رۆژمێرى رووداوه‌كان