پەیامی پیرۆزبایی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز

20/03/2017 12:48:00 م

بەبۆنەی جەژنی نەورۆز، سەرساڵی نوێی كوردییەوە، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی كورد بەگشتی و خانەوادە سەربەرزەكانی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان دەكەین.

جەژنی نەورۆز سمبولی سەركەوتن و سەرفرازی و تێكۆشان وفیداكاری گەلی كوردە دژی زوڵم و ستەم و چەوسانەوە، هەروەها بۆنەیەكی موژدەبەخشی سەركەوتنی راپەڕینە شكۆدارەكەی بەهاری (1991)ە، كە تیایدا شاری كەركووكی خۆشەویست رزگاركرا و تاجی سەركەوتنی راپەڕینی لەسەرنا.

هیوادارین ساڵی نوێی كوردی، ساڵی خێروخۆشی و ئاشتی و خۆشگوزەرانی وچارەسەركردنی قەیرانەكان و كێشە ناوخۆییەكان و داخوازییەكانی خەڵكی كوردستان بێت، ساڵی قووڵكردنەوەی گیانی یەكڕیزی و تەبایی و پێكەوەژیان و چاكسازی ریشەیی و وەدیهێنانی ئامانجە چاوەروانكراوی گەلەكەمان بێت.

دووبارە، جەژنی نەورۆز لە هەموو لایەك پیرۆزبێت.

 

 

دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان



رۆژمێرى رووداوه‌كان