پەیامی پیرۆزبایی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بە بۆنەی جەژنی "قیامە" وە

15/04/2017 05:58:00 م

بەبۆنە جەژنی خوشك و برا مەسیحییەكان، جەژنی "قیامە"وە، پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی سەرجەم مەسیحییەكانی كوردستان و عیراق و جیهان دەكەین و ئۆمێدەوارین هەموو ساڵێك ئەم جەژنە بە خۆشی و شادی بگەرێتەوە و ببێتە مایەی ئاشتی و ئارامی و خۆشگوزەرانی بۆ سەرجەم پێكهاتەكان لە هەرێمی كوردستان و پێكەوەژیانی برایانەیە و گیانی یەكریزی ببێتە هەوێنی كاری هاوبەشمان بۆ بەدەستهێنانی دەستكەوتی زیاتر و ئایندەیەكی پڕشنگدار و خوشك و برا مەسیحییەكان بگەرێنە زێدی خۆیان و بە ژیانێكی ئاسوودە شادببنەوە.

دووبارە، جەژنی "قیامە" لە خوشك و برا مەسیحییەكان پیرۆزدەكەین.

 

 

دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان


رۆژمێرى رووداوه‌كان