ڕوونكردنەوەیەك لە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستانەوە

27/04/2017 02:57:00 م

ئەمڕۆ 27/4/2017 هەواڵەك بڵاوكراوەتەوە كە گوایە ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمان كوردستان لە سەر داوای پەرلەمانی ئەورۆپا لە برۆكسل سەردانی بارەگای ئەو پەرلەمانەیان كردووە.

ئێمە لە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنین كە هیچ شاندێكی پەرلەمانی كوردستان لە لایەن پەرلەمانی ئەورۆپاوە داوەتنەكراوە و ئەم سەردانە بە نوێنەرایەتی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام نەدراوە و ئەوەی لە چەند میدیایەكیش دەربارەی ئەم سەردانە ئاماژەپێكراوە دوورە لە ڕاستی، بەڵكو ئەو پەرلەمانتارانە  بە هەماهەنگی لە نێوان خۆیاندا و بە بێی ئاگاداریكردنی سەرۆكایەتی پەرلەمان و رێكارە یاساییەكانی گەشتكردنی پەرلەمانتاران ئەم سەردانەیان ئەنجامداوە، بۆیە بەدواداچوون دەربارەی ئامانج و مەبەستەكانی ئەم سەردانە دەكرێت .

 

سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان

27/4/2017 


رۆژمێرى رووداوه‌كان

<تشرين الثاني 2017>
سأاثأخج
28293031123
45678910
11121314151617
18192021222324
2526272829301
2345678