سەرۆكی لیژنەی كاروباری یاسایی لەگەڵ ستافێكی پسپۆری یاسایی وڵاتی ئەمریكا و ئەرژەنتین كۆبووە

02/05/2017 12:51:00 م

سەرلەبەیانی ئەمرۆ سێ شەممە 2/5/2017  د. ڤالا فەرید سەرۆكی لیژنەی كاروباری یاسایی لەپەرلەمانی كوردستان لەگەڵ ستافێكی پسپۆری یاسایی وڵاتی ئەمریكا و ئەرژەنتین، كە پێكهاتبوو لە خاتوو ئیلیسا ڤان ئەندامی دەستەی جێبەجێكاركردنی شارەزایانی یاسایی لە جینۆساید لە وڵاتی ئەمریكا و خاتوو لیرن ڤیكتۆریا پارێزەری نێودەوڵەتی بۆ مافەكانی مرۆڤ،

 كۆبووە.

لەم كۆبوونەوەیەدا، تیشك خرایەسەر تاوانەكانی داعش دژ بەپێكهاتەكان لەدەشتی موسڵ و چۆنیەتی دادگاییكردنی بەرپرسانی داعش لەسەر ئاستی دادگای تاوانەكانی نێودەوڵەتی و عیراق و هەرێمی كوردستان.

لەبەشێكی تری كۆبوونەوەكە گفتوگۆ لەسەر چۆنیەتی داڕشتنی یاساكان كرا بۆ دادگاییكردنی تاوانبارانی جینۆساید، لەكۆتایشدا شاندەكە پشتیوانی خۆی بۆ هەرێمی كوردستان دەربڕی بۆ بەهێزكردنی رێوشوێنە یاساییەكان


رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ