جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازیی لە كۆنسوڵی گشتیی فیلەستین دەكات

03/05/2017 03:38:00 م

ئەمڕۆ چوارشەممە 3/5/2017 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازیی لە " نظمي حزووري" كۆنسوڵی گشتیی فیلەستین لە هەرێمی كوردستان كرد.

لە دیدارێكدا، جێگری سەرۆكی پەرلەمان خۆشحالی خۆی بە سەردانی كۆنسوڵی گشتیی فیلەستین بۆ پەرلەمانی كوردستان دەربڕی و ئاماژە بە پەیوەندییەكانی تۆكمەی نێوان هەردوو گەلی كوردستان و فیلەستین و خەباتی بەردوامیان لە پێناو بەدیهێنانی ئارمانجەكانیان كرد و هیوای خواست كێشەكان بە رێگای دایالۆگ چارەسەربكرێن. لە لایەن خۆشیەوە كۆنسوڵی گشتیی فیلەستین سوپاسی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كرد و جەختی لەسەر گرنگی بەردوامیی پەیواندییەكانی نێوان هەردوولادا كردەوەو داوایەكی فەرمیشی ئاراستەی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كرد بۆ بەشداریكردن لە فیستیڤاڵی هەفتەی دۆستایەتی و هاوكاری نێوان هەردوو گەلی كوردستان و فیلەستین، كە بڕیارە لە رۆژی هەینی 5/5/2017 لە هەولێر دەست بە كارەكانی بكات و چەند چاڵاكی جۆراوجۆر بەخۆوەوە دەگرێتەوە. جێگری سەرۆكی پەرلەمان بە خۆشحالییەوە داوایەكە قەبووڵكرد و ئەم فیستیڤاڵە بە نامەیەكی خۆشەویستی و دۆستایەتی وەسفكرد.

لە لایەكی ترەوە باس لە رەوشی سیاسی هەرێمی كوردستان و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و شەری دژی تیرۆر و ئامادەكارییەكانی هەرێم بۆ ئەنجامدانی گشتپرسی كرا . 


رۆژمێرى رووداوه‌كان

<تشرين الثاني 2017>
سأاثأخج
28293031123
45678910
11121314151617
18192021222324
2526272829301
2345678