یاساكانى كوردستان و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ دادگاییكردنى به‌رپرسانى داعش تاو‌وتوێ كرا

09/05/2017 07:12:00 ص
به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن و تاووتوێكردنى یاساكان و به‌ ده‌ستهێنانی پشتیوانیى یاساى نێوده‌وڵه‌تى، سه‌عات 10ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی 2017/5/2، د.ڤاڵا فه‌رید سه‌رۆكى لیژنه‌ى كاروبارى یاسایی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، له‌ هۆڵی لیژنه‌ له‌ ته‌لارى په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ ستافێكى پسپۆڕیى یاسایی وڵاتى ئه‌مریكا و ئه‌رژه‌نتین كۆبۆوه‌.
ستافه‌كه‌ پێكهاتبوو له‌ خاتوو ئیلیسا ڤان، ئه‌ندامى ده‌سته‌ى جێبه‌جێكارى شاره‌زایانى یاسایی له‌جینۆساید له‌ وڵاتى ئه‌مریكا و خاتوو لیرن ڤیكتۆریا پارێزه‌رى نێوده‌وڵه‌تى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشك خرایه‌ سه‌ر تاوانه‌كانى داعش كه‌ دژ به‌پێكهاته‌كان له‌ ده‌شتى موسڵ ئه‌نجامیداون و چۆنیه‌تیى دادگاییكردنى به‌رپرسانى داعش له‌سه‌ر ئاستى دادگاى تاوانه‌كانى نێوده‌وڵه‌تى و عیراق و هه‌رێمى كوردستان ‌و چۆنیه‌تیى داڕشتنى یاساكان بۆ دادگاییكردنى تاوانبارانى جینۆساید.
 له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ ستافه‌كه‌ پشتیوانی خۆیان بۆ هه‌رێمى كوردستان نیشاندا به‌ مه‌به‌ستى هاوكاریكردن بۆ به‌هێزكردنى رێوشوێنه‌ یاساییه‌كان له‌رێگه‌ى دادوه‌رى تاوانه‌كانى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌. 

رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ