جێگری سەرۆكی پەرلەمان سەردانی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر دەكات

18/05/2017 03:51:00 م

ئەمڕۆ پێنجشەممە 18/5/2017 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان سەردانی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر كرد و لەلایەن ئەندازیار عەلی رەشید سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەن پێشوازی لێكرا.

لەم سەردانەدا، كە ژمارەیەك لە راوێژكارانی پەرلەمانی كوردستان یاوەری جێگری سەرۆكی پەرلەمان بوون، رەوشی ئیداری و كارو چاڵاكییەكانی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر خرانە بەر باس و تاوتوێكردن و جەخت لەسەر زیاتر پتەوكردنی هەماهەنگی نێوان ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و لیژنەكانی پەیوەندیدار لە پەرلەمانی كوردستان كرا لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی خەڵكی پارێزگای هەولێر و خەڵكی هەرێمی كوردستان بەگشتی. 

 
 

رۆژمێرى رووداوه‌كان