جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشوازیی لە كۆنسوڵی فەرەنسا دەكات

22/05/2017 01:21:00 م

ئەمڕۆ 22/5/2017 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازیی لە "دۆمینیك ماس" كۆنسوڵی گشتیی وڵاتی فەرەنسا لە هەرێمی كوردستان كرد.

لە دیدارێكدا، رەوشی سیاسی هەرێمی كوردستان و شێوازی پەیوەندییەكانی لەگەڵ بەغدا و خۆئامادەكردن بۆ ئەنجامدانی ریفرانۆم لە هەرێم خرانە بەر باس.

جێگری سەرۆكی پەرلەمان ستایشی رۆڵی وڵاتی فەرەنسای كرد لە پشتیوانیكردنی هەرێمی كوردستان لە ڕووی سیاسییەوە و هاوكاریكردنی هێزەكانی پێشمەرگە لە جەنگی دژی تیرۆردا و وڵاتی فەرەنسا بە هاوپەیمان و دۆستێكی نزیكی گەلی كوردستان وەسفكرد. لە بەرانبەردا كۆنسوڵی گشتیی وڵاتی فەرەنسا پشتیگیری وڵاتەكەی بۆ هەوڵەكانی گەلی كوردستان دەربڕی بۆ دیاریكردنی چارەنووسی و جەختیشی لەسەر بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولادا كرد.


رۆژمێرى رووداوه‌كان