جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان هێرشە تیرۆریستییەكەی "منیە" ئیدانەدەكات

26/05/2017 06:53:00 م

ئەمڕۆ 26/5/2017 لە هێرشێكی تیرۆریستیدا بۆ سەر ژمارەیەك لە هاوڵاتیانی قبتی لە پارێزگای منیە لە وڵاتی میسر، دەیان كەس گیانیان لەدەستدا و برینداربوون.

بە ناوی پەرلەمانی كوردستانەوە، ئیدانەی ئەو كردەوە تیرۆریستییەی دەكەین و پرسە و سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیان دەكەین و هیوای چاكبوونەوەی بەپەلە بۆ بریندارەكان دەخوازین و هاوخەمی و هاوسۆزی خۆمان بۆ پەرلەمان و حكوومەت و گەلی ومیسر و كرستیانەكانی ئەو وڵاتە بەتایبەتی دەردەبڕین. هەر بەم بۆنەیەوە پشتگیری و پشتیوانی خۆمان بۆ نەهێشتنی بیری توندڕەوی و لەناوبردنی تیرۆریستان دووپاتدەكەینەوە.

 

 

 
دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان

26/5/2017


رۆژمێرى رووداوه‌كان

<تشرين الثاني 2017>
سأاثأخج
28293031123
45678910
11121314151617
18192021222324
2526272829301
2345678