جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دەكات

01/06/2017 10:12:00 ص

بەرێزان ئەندامانی سەركردایەتی و سەرجەم كادر و ئەندام و لایەنگرانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان


بەرێزان سەرۆك و ئەندامانی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان

 

   بە بۆنەی"42"ەمین ساڵیادی دامەزراندی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی بەرێز دەكەین و هیوادارین ئەم یادە ببێتە مایەی پتەوتركردنی ریزەكانی گەلەكەمان و چەسپاندنی گیانی تەبایی و یەكخستنی تواناكان بۆ زاڵبوون بە سەر گشت كێشە و قەیرانەكان و كاركردنی هاوبەش بۆ سەرخستنی پرۆسەی ریفراندۆم لەپێناو سەربەخۆیی كوردستان، چونكە ئەمڕۆ، میللەتەكەمان لە هەموو كاتێك زیاتر پێویستیی بە توانای هەموو لایەك و تەبایی و هاوپەیمانیەتی نێوان لایەنە سیاسییەكان هەیە بۆ رێگەگرتن لە پیلانی دوژمنان و نەهێشتی دەرفەت بۆ ناحەزانی دەستكەوتەكانی كوردستان و ئیرادەی گەلەكەی.

  دووباره پیرۆزباییتان لێدەكەين و ئۆمێدەوارین ئێوەی بەرێز لە خزمەتكردنی گەل و نیشتیمانەكەماندا  بەردەوام لە سەركەوتندابن.

 

 

 

جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان

1/6/2017

 


رۆژمێرى رووداوه‌كان