شاندی پەرلەمانی كوردستان سەردانی وەزارەتی دەرەوەی فینلەندا دەكات

06/09/2017 05:51:00 م

لە درێژەی سەردانەكەیدا بۆ وڵاتی فینلەندا، ئەمڕۆ 6/9/2017 شاندی پەرلەمانی كوردستان بە سەرۆكایەتی دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، سەردانی بارەگای وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتەی كرد  و لەگەڵ خاتوو " پایڤی لێین" باڵیۆزی وڵاتی فینلەندا لە عیراق كۆبووە.

لەو كۆبوونەوەیەدا باسی رەوشی عیراق و هەرێمی كوردستان كرا و جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ئاماژەی بە رۆڵی هەرێمی كوردستان كرد لە بودیادنانەوەی عیراق و دارشتنی دەستوور و پێگیرینەكردنی دەستهەڵاتدارانی بەغدا بە دەستوور و رێككەوتنەكان و وتی" ئەم پێشێلكاریانە ئێمەی ناچاركرد بیر لە بژاردەی تر بكەینەوە ، ئەویش ئەنجامدانی ریفراندۆمە وەكو خواستێكی گەلی كوردستان ". لە لایەن خۆشیەوە باڵیۆزی وڵاتی فینلەندا لە عیراق ئاماژەی بە سیاسەتی فەرمی حكوومەتی وڵاتەكەی كرد و وتی" ئێمە لەگەڵ پاراستنی ئارامی و ئاسایشی هەرێمی كوردستانداین و لە خواست و داواكانتان دەگەین و بە ڕەوا دەزانین".

 
 

هەر ئەمڕۆ شاندی پەرلەمانی كوردستان لە بارەگای وەزارەتی دەرەوەی فینلەندا لەگەڵ "راونۆ مێریساری" بەپرسی لیژنەكانی مافی مرۆڤ و دیموكراسی لە وەزارەتی دەرەوەی فینلەندا كۆبووەوە.

لەو كۆبوونەوەیەدا تیشك خڕایە سەر رەوشی ئاوارەكان لە هەرێمی كوردستان كە نزیكەی ملیۆنەك و هەشتسەد هەزار كەسن و سەرەڕای قەیرانی دارایی خەڵك و حكوومەتی هەرێم درێغییان نەكردووە لە یارمەتیدانیان و كەمپی تایبەتیان بۆ دروستكراوە و ماف كەرامەتیان پارێزراوە، هەروەها ئاماژە بە پێویستی پێشكەشكردنی یارمەتی مرۆیی بۆ ئەو ئاوارانە لە لایەن نەتەوە یەكگرتووەكان و دەوڵەتان كرا .

 
 

رۆژمێرى رووداوه‌كان