راگه‌یاندنێك له‌سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه‌

18/09/2017 01:09:00 م
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، دوای كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان و سه‌رۆكی لیژنه‌كانی (كاروبارى یاسایی، دارایی و كاروباری ئابوورى و وه‌به‌رهێنان، پیشه‌سازى و وزه‌و سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كان، ده‌سپاكى، بازرگانى و پاراستنى مافه‌كانى به‌كاربه‌ر)، سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تیى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆسییه‌ى پاشه‌كه‌وتى مووچه‌و چاسه‌ره‌كردنى و ئاماده‌كارى بۆ دانیشتنى داهاتووى په‌رله‌مان، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
راگه‌یاندنێك له‌سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه‌
رۆژى دووشه‌ممه‌ 18/9/2017، كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌رۆ، سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان و سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كان و سه‌رۆكى لیژنه‌كانى ( كاروبارى یاسایی، دارایی و ئابوورى و وه‌به‌رهێنان، پیشه‌سازى و وزه‌و سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كان، ده‌سپاكى، بازرگانى و پاراستنى مافه‌كانى به‌كاربه‌ر).
كۆبوونه‌وه‌یه‌كى راوێژكارى گرنگ به‌ڕێوه‌چوو سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تیى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆسییه‌ى پاشه‌كه‌وتى مووچه‌و چاسه‌ره‌كردنى و ئاماده‌كارى بۆ دانیشتنى داهاتووى په‌رله‌مان.
گه‌یشتینه‌ ئه‌م ئه‌نجامانه‌ى خواره‌وه‌:
1 - بانگهێشتى نوێنه‌رانى حكومه‌تى هه‌رێم كه‌راسپێردراون  بۆ بابه‌تى ( پێداچوونه‌وه‌ به‌سیسته‌مى مووچه‌و پاشه‌كه‌وت و ده‌سته‌به‌رى شه‌فافیه‌ت له‌داهاتى نه‌وت و ئاماده‌كردنى كاندیدانى ئه‌نجوومه‌نى سندوقی نه‌وت و گازییه‌كان، چاكسازییه‌ كارگێڕی و داراییه‌كان و سیسته‌مى بایۆمه‌ترى) بۆ روونكردنه‌وه‌ى ئه‌و رێككارییانه‌ى كه‌حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌نجامى داون په‌یوه‌ست به‌م بابه‌ته‌ی سه‌ره‌وه‌ له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كى هاوشێوه‌ى ئه‌مڕۆ به‌ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كان و سه‌رۆكى لیژنه‌ ئاماژه‌ پێكراوه‌كان.
2- دواى لێكگه‌یشتنمان له‌گه‌ڵ حكومه‌ت بڕیارى كاتى دانیشتنى په‌رله‌مانى كوردستان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ به‌زووترین كات دیارى ده‌كرێت.
له‌گه‌ڵ ڕێزدا..
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان-عێراق
 
 

رۆژمێرى رووداوه‌كان

>