به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ ماوه‌ی كاركردنی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ دوو خولی گرێدانی دانیشتنه‌كان درێژ كرایه‌وه‌

24/10/2017 01:01:00 م
سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، 24/10/2017، په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكى، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و بێگه‌رد دڵشاد تاڵه‌بانی سكرتێری كاتیی په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره‌ (3)ی ئاساییی خولى پایزه‌، ساڵى چواره‌م له‌ خولى چواره‌مى هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجامدا.
سه‌ره‌تا سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی خوێنده‌وه‌ كه‌ له‌ سێ خاڵ پێكهاتبوو، خاڵی یه‌كه‌م بریتی بوو له‌ هه‌ڵبژاردنی سكرتێری هه‌میشه‌یی په‌رله‌مانی كوردستان، خاڵی دووه‌می به‌رنامه‌ی كاریش تایبه‌تبوو به‌ جێگرتنه‌وه‌ و سوێندخواردنی ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار له‌ شوێنی ژماره‌ی ئه‌ندامانی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌، خه‌ڵی سێیه‌م و كۆتایی به‌رنامه‌ی كاریش بریتی بوو له‌ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پڕۆژه‌ یاسای به‌رده‌وامبوونی خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان.
پاشان د.جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكى، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، پێشنیازی به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنه‌كه‌ى به‌شێوه‌ی داخراو بۆ په‌رله‌مانتاران خسته‌ ڕوو و  به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ ئه‌و پێشنیازه‌ په‌سندكراو دانیشتنه‌كه‌ بووه‌ داخراو.
له‌دانیشتنه‌ داخراوه‌كه‌دا، په‌رله‌مانتار بێگه‌رد دڵشاد تاڵه‌بانی به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ (59 ده‌نگ له‌كۆی 71 ئه‌ندام په‌رله‌مانتاری ئاماده‌بوو)، به‌سكرتێری هه‌میشه‌یی په‌رله‌مان بۆ ئه‌م خولی هه‌ڵبژاردنه‌ هه‌ڵبژێردرا.
له‌باره‌ی پڕۆژه‌ یاسای به‌رده‌وامبوونی خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان، به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ (60 ده‌نگ له‌كۆی 71 ئه‌ندام په‌رله‌مانتاری ئاماده‌بوو)، بڕیاردرا ماوه‌ی كاركردنی په‌رله‌مان بۆ دوو خولی گرێدانی په‌رله‌مانی درێژ بكرێته‌وه‌ .

رۆژمێرى رووداوه‌كان

<كانون الثاني 2018>
سأاثأخج
303112345
6789101112
13141516171819
20212223242526
272829303112
3456789