ده‌قی نامه‌‌ی به‌رێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان

29/10/2017 01:43:00 م

به‌ڕێز سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان

 سڵاوێكی گه‌رم

 به‌پێی فه‌رمانی هه‌رێمی (128) له‌ 12/7/2017 داوامان كردووه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ رۆژی (1/11/2017) ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام له‌به‌ر هۆكاری سیاسی و ئه‌منی و ته‌كنیكی و نه‌بوونی كاندید، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و راپرسی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ردوو هه‌ڵبژاردن هه‌ڵپه‌سێردرا. له‌ (24/10/2017) په‌رله‌مانی كوردستان ته‌مه‌نی حكومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی بۆ ماوه‌ی دوو خولی یاسادانان درێژكراوه‌ته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به ‌پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌دوای 1/11/2017 به‌رده‌وام بوونم له‌م پۆسته‌ ره‌تده‌كه‌مه‌وه‌و نابێت یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌مواربكرێته‌وه‌ یان ته‌مه‌نی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم درێژبكرێته‌وه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ به‌زووترین كات كۆببنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بۆشایی یاسای له‌ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم دروست نه‌بێت و ئه‌م بابه‌ته‌ چاره‌سه‌ربكرێت، منیش وه‌كو مه‌سعود بارزانی پێشمه‌رگه‌، له‌ناو جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌مان و پێشمه‌رگه‌ ئازیزه‌كان له‌خه‌بات و تێكۆشان بۆ به‌دیهێنانی مافه‌ ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مان و پارێزگاریكردن له‌ده‌ستكه‌وته‌كانی میلله‌ته‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بم. 

 
 
 
 
 

 

مسعود بارزانی

 28.10.2017


رۆژمێرى رووداوه‌كان

<كانون الثاني 2018>
سأاثأخج
303112345
6789101112
13141516171819
20212223242526
272829303112
3456789