جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشوازی لە شاندێكی دادوەرانی كوردستان دەكات

06/11/2017 01:56:00 م

ئەمڕۆ دووشەممە 6/11/2017 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، بە ئامادەبوونی خاتوو بێگەرد تاڵەبانی سكرتێری پەرلەمان، پێشوازیی لە شاندێكی دادوەران لە هەرێمی كوردستان كرد، كە پێكهاتبوو لە دادوەر (محەمەد عومەر مەولوود) ئەندامی دادگای تەمییز و دادوەر (لەتیف عوسمان شەریف) سەرۆكی دادگای سلێمانی و دادوەر (محەمەد ئەمین هادی حەسەن) سەرۆكی دادگای دهوك و دادوەر (سامح عوسمان یونس) سەرۆكی دادگای تێهەڵچوونەوە(استئناف) لە هەولێر.

لە كۆبوونەوەیەكدا چەند تەوەرێكی پەیوەست بە كاری داگاكانی هەرێمی كوردستان و تەگەرە و كۆسپەكانی بەردەم كارەكانیان باسكران، هەروەها تیشك خرایە سەر بابەتە یاساییەكانی پەیوەست بە كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و چۆنیەتی چارەسەركردنی ئەم كێشانە لە رووی یاساییەوە، لە لایەكی ترەوە جەخت لە سەر هەماهەنگی زیاتری نێوان هەردوو دەسەڵات كرا.


رۆژمێرى رووداوه‌كان