راگه‌یه‌ندراوێك له‌ دیوانی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌

09/11/2017 09:49:00 ص
هه‌موولایه‌ك ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌هۆی خراپیی بارودۆخی ئێستای پارێزگای كه‌ركووك و هه‌بوونى مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانى فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانى نوسینگه‌ى كه‌ركووكى په‌رله‌مانى كوردستان و هه‌روه‌ها ئه‌و پێشێلكاری و زێده‌ڕۆییانه‌ى به‌هۆی ناسه‌قامگیریی ئاسایش و سه‌روه‌رنه‌بوونى یاساوه‌ كراوه‌ته‌ سه‌ر شكۆی په‌رله‌مان و زۆربه‌ى دۆسییه‌كان و كه‌لوپه‌له‌كانى نوسینگه‌كه‌مان له‌و شاره‌ به‌تاڵانى براوه‌، سه‌ربارى ئه‌مانه‌ نوسینگه‌یه‌ك نوێنه‌رایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان بكات و نه‌توانێ ئاڵای پیرۆزى كوردستان هه‌ڵبدات. بۆیه‌ بڕیارماندا به‌ كشانه‌وه‌ى نوسینگه‌كه‌مان بۆ نێو بینای سه‌ره‌كیی په‌رله‌مانى كوردستان و هه‌ڵپه‌ساردنى كاره‌كانمان له‌و پارێزگایه‌ بۆ ماوه‌یه‌كى كاتى و تا ئاساییبوونه‌وه‌ى بارودۆخى شاره‌كه‌.
دیوانى په‌رله‌مانى كوردستان-عێراق
9/11/2017

رۆژمێرى رووداوه‌كان