جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له‌ مامۆستایان و قوتابییانی به‌شی فه‌لسه‌فه‌ له‌كۆلێجى ئه‌ده‌بیاتى زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ده‌كات

20/11/2017 11:58:00 ص
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 20/11/2017، دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان پێشوازیی له‌ مامۆستایان و قوتابیانی قوناغی سێی به‌شی فه‌لسه‌فه‌ له‌ كۆلێجى ئه‌ده‌بیاتی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین كرد.
له‌ دیدارێكدا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان باسى له‌ گرنگیی خوێندن و رۆلی مامۆستایان و قوتابیان له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌وارى و فێربوونی زانست و زانیارى بۆ ئێستا و داهاتوو كرد و رایگه‌یاند:  "پێویسته‌ گرنگیی زیاتر به‌ بوارى خوێندنی باڵا بدرێت بۆئه‌وه‌ی داهاتوویه‌كی گه‌شتر بۆ رۆڵه‌كانى هه‌رێمی كوردستان فه‌راهه‌م بكرێت هه‌بێت  بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێت هه‌وڵی خۆیان زیاتر بخه‌نه‌ گه‌ڕو ببنه‌ تاكێكی به‌رهه‌مدار بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان".
هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان تیشكی خسته‌سه‌ر باردۆخی سیاسی و ئابوورى و داراییی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان و هه‌وڵه‌كان بۆ چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌ركردنییان و  چاككردنی بژێویی ژیانی خه‌ڵك و ئاماژه‌ی به‌ كێشه‌ی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌وڵه‌كان بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی نێو ماڵی كورد كرد.
له‌ به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان باسی له‌ ئه‌رك و رۆڵ و كاره‌كانی په‌رله‌مان له‌ رووی  یاسادانان و وچاودێریكردن و به‌دواداچوون كرد.
لای خۆیانه‌وه‌ شاندی مامۆستایان و قوتابیانی به‌شی فه‌لسه‌فه‌ی كۆلێجی ئه‌ده‌بیات، سوپاس و پێزانینی خۆیان پێشكه‌شی په‌رله‌مانی كوردستان كرد بۆ ئه‌و پێشوازییه‌ و هیوایان خواست وه‌ك چۆن له‌ رابڕدوو و له‌ ئێستادا په‌رله‌مان ماڵی هه‌موومان بووه‌ ده‌بێ به‌ هه‌موومانیش پارێزگاریی لێبكه‌ین.

رۆژمێرى رووداوه‌كان

<كانون الثاني 2018>
سأاثأخج
303112345
6789101112
13141516171819
20212223242526
272829303112
3456789