لیژنه‌ى ده‌سپاكى پلان و به‌رنامه‌ی كاری داهاتووی داڕشت

21/11/2017 08:50:00 م
به‌مه‌به‌ستی دانانی پلان و به‌رنامه‌ی كاری لیژنه‌كه‌ له‌ ماوه‌ی داهاتوودا و تاووتوێكردنی چه‌ند پرسێك  و بانگكردنى ژماره‌یه‌ك به‌رپرس بۆ لیژنه‌كه‌ لیژنه‌ى ده‌سپاسى كۆبۆوه‌.
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌21ى تشرینى دووه‌مى 2017، لیژنه‌ى ده‌سپاكى له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ سه‌رپه‌رشتیی سه‌رۆكى لیژنه‌كه‌ و ئاماده‌بوونی جێگر و بڕیارده‌رو  ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌ كۆبۆوه‌ و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر دانانى پلانى كاركردنى لیژنه‌كه‌ بۆ داهاتوو.
لیژنه‌كه‌ بڕیاریدا چه‌ند نوسراوێك ئاراسته‌ى ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردن بكات و بۆ چه‌ند به‌رپرسێك بانگهێشتى لیژنه‌كه‌ بكرێن.
له‌ به‌شێكى ترى كۆبوونه‌وه‌كه‌ گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر  پڕۆژه‌ یاساى لێبووردنى گشتى كه‌ ئێستا له‌ لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى په‌رله‌مانه‌ و لیژنه‌كه‌ پێیان وابوو كه‌ پێویسته‌ لێبووردنه‌كه‌ كه‌یسى به‌هه‌ده‌ردانى سامانى گشتى نه‌گرێته‌وه‌.
له‌ كۆتایى كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌كه‌ بڕیاردرا هه‌فته‌ى داهاتوو كۆبوونه‌وه‌كانى لیژنه‌ به‌رده‌وامبن و كاره‌كان چڕبكرێته‌وه‌ به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر چاكسازى له‌ لیستى مووچه‌خۆراندا.

رۆژمێرى رووداوه‌كان

<كانون الثاني 2018>
سأاثأخج
303112345
6789101112
13141516171819
20212223242526
272829303112
3456789