جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان له میانی كردنه‌وه‌ى پیشانگه‌یه‌كی تایبه‌ت به رووداوه‌كانی دووزخوورماتوو و ده‌وروبه‌رى، رایگه‌یاند: "لەلایەن لیژنەى ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێم له په‌رله‌مانی كوردستان، راپۆرتێک لەسەر ئەو کارەساتەى كه بەسەر خەڵکى دووزخورماتوودا هاتووه ئامادەکراوە و پێویستە ئه‌و كاره‌ساته بەجینۆساید بناسێندرێت".
ئەمڕۆ چوارشەممە 2017/12/6، لە تەلارى پەرلەمانى کوردستان، پیشانگایەکی تایبەت بەو تاوانانەى كه لەلایەن چەکدارانى حەشدى شەعبى دژ به خه‌ڵكی مه‌ده‌نیی دووزخورماتوو ئه‌نجامدرا، کرایەوە.
پیشانگاکە له ژێر چاودێریی دکتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینکى، جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى كوردستان و خاتوو بێگەرد تاڵەبانى، سکرتێرى پەرلەمان، به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له کونسوڵى وڵاتان لە هەرێمى کوردستان و قایقمامى قەزاى دووزخورماتوو و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان و نوێنەرانى خەڵکى ئاوارەبووى دووزخوورماتوو و ده‌وروبه‌رى و ژماره‌یه‌ك له رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و میوانان و راوێژكاران و فه‌رمانبه‌رانی په‌رله‌مان، کرایەوە.
دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینکى، جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى كوردستان، لە میانی کردنەوەى پێشەنگاکەدا له وته‌یه‌كدا باسی له گه‌وره‌یی كاره‌ساته‌كه و ئه‌و تاوانه كرد كه دژ به خه‌ڵكی مه‌ده‌نیی دووزخوورماتوو ده‌وروبه‌رى ئه‌نجامدراو رایگەیاند: "پێویستە ئەو تاوانکارییەى كه بەسەر خەڵکى مەدەنیى دووزخورماتوو و ده‌وروبه‌رى دا هاتووە بەجینۆساید بناسێندرێت، چونکە ئەوەى بەسەر ئەو خەڵکە مەدەنییهدا هاتووە جینۆسایدە".
جێگرى سەرۆکى پەرلەمان وتیشى، لیژنەى ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێم لە پەرلەمانى کوردستان راپۆرتێكیان سه‌باره‌ت به‌و پرسه ئامادەکردووە، هەروەها رێکخراوەکانى مافى مرۆڤى نێودەوڵەتیش راپۆرتییان ئامادەکردووە و هەموویان باس لە ئه‌نجامدانی تاوانکارى دەکەن لە دووزخورماتوودا."
هه‌ر له وته‌كه‌یدا جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان، داواى لە کۆمەڵگه‌ى نێودەوڵەتى کرد کە هەرچى زووە ئەو تاوانکارییە بەرامبەر خەڵکى ناوچەکە رابگیرێت و ئارامى و ئاسایش بۆ ناوچەکە بگەڕێتەوەو خەڵکى زیانمەندبوو قەرەبوو بکرێنەوە.