لیژنه‌ى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و نیشتەجێکردن بەدواداچوون بۆ چەندین پرس دەکات

07/12/2017 02:01:00 م
ئەمڕۆ پێنج شەممە 2017/12/7، لیژنه‌ى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و نیشتەجێکردن له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیی فایق مسته‌فا، سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئامادەبوونى جێگرى سەرۆکى سەرۆکى لیژنە و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى کۆبوونەوەى ئاسایى خۆى ئەنجامدا.
لە کۆبوونەوەکەدا فایەق مستەفا، سەرۆکى لیژنه‌ى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و نیشتەجێکردن کارنامەى کۆبوونەوەکەى خوێندەوە و رایگەیاند: "بۆ لەمه‌ودوا هەفتانە کۆبوونەوەى لیژنە ئەنجام دەدەین و ئەم بارودۆخە پێویستىی به‌وەیە کە بەدواداچوونى جدى بکەین لەگەڵ دەسەڵاتى جێبەجێکردندا". 
هه‌ر لە کۆبوونەوەکەدا هەموو ئەو نووسراوانە وەڵامدرانەوە کە ئاراستەى لیژنه‌كه‌ کرابوون و هەروەها ئەگەر پێویستى کرد لیژنه‌ى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و نیشتەجێکردن نووسراو ئاراستەى لایەنە پەیوەندیدارەکانى تایبەت بە لیژنەکە بکات.
لە بەشێکى ترى کۆبوونەوەکەدا بەرنامەى سەردان بۆ چەندین شوێن دانرا بە مەبەستى دەستنیشانکردنى کەموکوڕییەکان بە ئامانجى چارەسەرکردنیان.

رۆژمێرى رووداوه‌كان