سێ لیژنه‌ی په‌رله‌مان راپۆرتی كۆتایی له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای لێبووردنی گشتی ئاماده‌ ده‌كه‌ن

11/12/2017 04:37:00 م
سه‌عات 10ی به‌یانیی ئه‌مڕۆ 11/12/2017 ، كۆبوونه‌وه‌ی هه‌رسێ لیژنه‌كانی كاروبارى یاسایی و ناوخۆ و مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌باره‌ی هه‌رسێ پڕۆژه‌ یاسای پێشنیازكراو ده‌رباره‌ی لێبووردنی گشتی له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
 له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كه‌سه‌رۆك و جێگرو بڕیارده‌رو ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی هه‌رسێ لیژنه‌كانی كاروبارى یاسایی و كاروباری ناوخۆ و مافی مرۆڤی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا گفتوگۆ كرا له‌باره‌ی هه‌رسێ پڕۆژه‌ یاسای پێشنیازكراو ده‌رباره‌ی لێبووردنی گشتی و پێشنیازو بۆچوونی نوێنه‌رانی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری و نوێنه‌رانی حكومه‌ت بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندتركردن و پوختكردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كان بۆ لیژنه‌ په‌یوه‌ندیدارو په‌رله‌مانتاران خرایه‌ڕوو. 
له‌ژێر رۆشنایی راسپارده‌و پێشنیازه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی رابردووی نێوان په‌رله‌مان و نوێنه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێم و ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری، لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی په‌رله‌مان راپۆرتی كۆتایی خۆیان له‌باره‌ی هه‌رسێ پڕۆژه‌ یاسای پێشنیازكراو ده‌رباره‌ی لێبووردنی گشتی له‌هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ ده‌كه‌ن و ره‌شنووسی هه‌ر سێ پڕۆژه‌ یاسای پێشكه‌شكراو له‌باره‌ی لێبووردنی گشتی له‌هه‌رێمی كوردستان، له‌چوارچێوه‌ی یه‌ك پڕۆژه‌ یاسادا رێكخراو مادده‌و بڕگه‌كانی گفتوگۆی له‌سه‌ركرا.
 بڕیاریشه‌ دوای پێداچوونه‌وه‌ به‌ راو بۆچوونه‌كانی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و جێكردنه‌وه‌یان له‌راپۆرتی هاوبه‌شی هه‌رسێ لیژنه‌كه‌دا، راپۆرته‌كه‌ پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێت تا له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا بخرێته‌ به‌رده‌م په‌رله‌مان بۆ ئه‌نجامدانی رێككاره‌ یاساییه‌كانی.

رۆژمێرى رووداوه‌كان

<كانون الثاني 2018>
سأاثأخج
303112345
6789101112
13141516171819
20212223242526
272829303112
3456789