لیژنه‌ی شاره‌وانی به‌دواداچوون بۆ زێده‌ڕۆییه‌كانى سه‌ر زه‌وییی ده‌وڵه‌ت له‌ قه‌زاى شه‌قڵاوه‌ ده‌كات

13/12/2017 02:10:00 م
به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی زێده‌ڕۆیی و سه‌رپێچییه‌كان له‌سه‌ر زه‌وی و زارى ده‌وڵه‌ت و هاووڵاتییان، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ 2017/12/13، شاندێكی لیژنه‌ی ئاسه‌وار و خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاره‌وانی و گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، كه‌ پێكهاتبوو له‌ كه‌مال یه‌ڵدا مه‌رقۆز، جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ و ماجد عوسمان بازرگان، ئه‌ندامی لیژنه‌كه‌، سه‌ردانى قایمقامییه‌تی قه‌زاى شه‌قڵاوه‌-یان كرد.
له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ جوان ره‌فیق فه‌تحوڵا، قایمقامی قه‌زاى شه‌قڵاوه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رانی ناحیه‌كانى (پیرمام و هیران و باسرمه‌ و هه‌ریر)، باس له‌ چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌ركردنی دیارده‌ی زێده‌ڕۆییه‌كانی و سه‌رپێچییه‌كان له‌سه‌ر زه‌وی و زارى ده‌وڵه‌ت و هاوولأتییان كرا و دواى وه‌رگرتنی زانیاریی پێویست له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و دیارده‌یه‌ و هۆكاره‌كانى، قایمقامی شه‌قڵاوه‌ و هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی ناحیه‌كان راوبۆچوونی خۆیان له‌سه‌ر ئاماده‌كردنی (پڕۆژه‌ یاسای زێده‌ڕۆیی له‌سه‌ر موڵكی ده‌وڵه‌ت) خسته‌ڕوو به‌وه‌ی كه‌ پێویسته‌ په‌رله‌مانى كوردستان له‌كاتی ده‌ركردنی یاسایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و سه‌رپێچی و زێده‌ڕۆییانه‌ له‌به‌رچاویان بگرێت بۆئه‌وه‌ى بتوانرێت به‌باشی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ واقیعدا بكرێت و له‌ ئه‌نجامدا یاسایه‌كی دروست و گونجاو ده‌ربكرێت بۆ چاره‌سه‌ركردن و نه‌هێشتنی ئه‌و دیارده‌یه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێ ئه‌و حاڵه‌تانه‌ى روویانداوه‌ به‌پێی یاسا و رێنماییه‌كان رێكبخرێن و به‌شێكیان لاببردرێت و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و سه‌رپێچییانه‌ش لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت.

رۆژمێرى رووداوه‌كان

<كانون الثاني 2018>
سأاثأخج
303112345
6789101112
13141516171819
20212223242526
272829303112
3456789