جێگری سەرۆكی پەرلەمان جه‌ژنی رۆژوو له‌ كوردانی ئێزدی پیرۆز دەكات

14/12/2017 03:49:00 م
به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنى "رۆژوو"ى كوردانی ئێزدى، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی خوشك و برایانی ئێزدی له‌ كوردستان و هه‌ر شوێنێكی دیكه‌ی جیهان ده‌كات، ئه‌مه‌ش ده‌قی بروسكه‌كه‌یه‌:
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی "رۆژوو"ی كوردانی ئێزدی، جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خوشك و برا ئێزدییەكان لە كوردستان و هەر شوێنێكی دیكه‌ی جیهان دەكەین و هیوادارین هەموو رۆژێكییان جەژن و خۆشی بێت و لەسایەی كوردستانێكی ئازاد و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌كاندا هه‌میشه‌ له‌ ئاشتی و ئارامی و تەباییدا بژین و چیتر ئەو نەهامەتییانەی بەسەریان هاتووە دووبارەنەبنەوەو بەسەرفیرازی بگەڕێنەوە سەر خاك و زێدی باب و باپیرانیان. 
دووبارە پیرۆزبایی لە خوشك و برا ئێزدییەكان دەكەین و هیوادارین هەموو ساڵێك ئەم جەژنە پیرۆزە بە خۆشی و  شادی وئاسوودەیی و ئازادی بگێڕن. 
جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی 
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان
 14/12/2017

رۆژمێرى رووداوه‌كان

<كانون الثاني 2018>
سأاثأخج
303112345
6789101112
13141516171819
20212223242526
272829303112
3456789