سكرتێرى په‌رله‌مانى كوردستان پێشوازى له‌شاندێكى رێكخراوى ئار تى ئاى ئه‌مه‌ریكى كرد

29/06/2008 02:06:00 م

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ 29/6/2008 فرسه‌ت ئه‌حمه‌د سكرتێرى په‌رله‌مانى كوردستان پێشوازى له‌شاندێكى رێكخراوى ئار تى ئاى ئه‌مه‌ریكى كرد.

له‌دیدارێكدا كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانى لیژنه‌ى یاسایى په‌رله‌مان ئاماده‌یبوون پرسى ئاماده‌كردن و جێبه‌جێ كردنى بودجه‌ى ساڵانه‌ و ئاماده‌كردنى یاساى هه‌ڵبژاردنى پارێزگاكان گفتوگۆیان له‌سه‌ر كراو پاشان تیشك خرایه‌ سه‌ر چۆنیه‌تى هه‌نگاونان به‌ره‌و كردنه‌وه‌ى خولى راهێنان بۆ ئه‌ندامانى په‌رله‌مان و پشتیوانى كردنى رێكخراوى ئار تى ئاى له‌په‌ره‌پێدانى تواناكان دا.

 


رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ