لیژنه‌ی ده‌سپاكيی په‌رله‌مان و ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی ده‌سپاكيی هه‌رێم پرۆسه‌ی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی تاووتوێ ده‌كه‌ن

08/01/2018 03:18:00 م
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكایه‌تیی لیژنه‌كه‌و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا گفتوگۆ له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌هه‌رێمی كوردستان و به‌سزاگه‌یاندنی گه‌نده‌ڵكاران باسی لێوه‌كرا. 
له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی ده‌سپاكیی هه‌رێم، به‌ په‌رله‌مانتارانی راگه‌یاند: "له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا به‌داتاو ژماره‌ له‌چوارچێوه‌ی راپۆرتی ساڵانه‌ی ده‌سته‌كه‌ تایبه‌ت به‌ساڵی 2017 ره‌وانه‌ی لیژنه‌ی ده‌سپاكیی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین بۆ روونكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی ده‌سته‌كه‌ له‌ ئاشكراكردنی سه‌رپێچی و گه‌نده‌ڵییه‌كان و به‌دادگاییكردنی سه‌رپێچكاران".
 د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی ده‌سپاكیی هه‌رێم، بۆ لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی روونكرده‌وه‌، كه‌ یاسای ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی پێویستیی به‌هه‌مواركردنه‌وه‌ هه‌یه‌و داوایكرد په‌رله‌مان هاوكاربێت له‌هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكه‌ تاوه‌كو ده‌سته‌كه‌ كاراتر بێت له‌پرۆسه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی. 
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌روو، كه‌ له‌ماوه‌ی ساڵانی پێشوودا ستراتیژییه‌تی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ په‌سندكراوه ‌و داواشیكرد په‌رله‌مانیش كار له‌سه‌ر به‌هێزكردن و به‌یاساییكردنی ئه‌و ستراتیژیه‌ته‌ بكات.
دواتر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی ده‌سپاكیی هه‌رێم له‌باره‌ی كاره‌كانی ده‌سته‌كه ‌و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌كانی جێبه‌جێكردنی هه‌رێم و ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری و چۆنیه‌یتی پێشخستن و نه‌هێشتنی به‌ربه‌ست و گرفته‌كانی بۆ په‌رله‌مانتاران روونكرده‌وه‌.
له‌به‌رامبه‌ریشدا، سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ده‌سپاكی پشتگیری و هاوكاریی لیژنه‌كه‌یان و په‌رله‌مانیان بۆ ده‌سته‌كه‌ خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها داواشیانكرد ده‌سته‌كه‌ له‌چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌یه‌كدا پێشنیازو بۆچوونه‌كانیان له‌باره‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای ده‌سته‌ی ده‌سپاكی بۆ ره‌وانه‌ بكه‌ن. هه‌وره‌ك سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ده‌سپاكی جه‌ختییان له‌به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاست و توانای ده‌سته‌كه‌ كرده‌وه‌ و داواشیانكرد ده‌سته‌كه‌ رۆڵی فراوانترو كاریگه‌رتر بگێڕێت له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیدا.

رۆژمێرى رووداوه‌كان

<كانون الثاني 2018>
سأاثأخج
303112345
6789101112
13141516171819
20212223242526
272829303112
3456789